٢٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٢٤
ئەندامانی مووساد و سیا لە ناو هەرێمی کوردستان چالاکن

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، لە وەڵامدانەوە بە پاگەندەکانی هەولێر سەبارەت بە نەبوونی مووساد لە هەرێمی کوردستان، وتی: ئەندامانی مووساد و سی ئای ئەی لە هەرێم چالاکن.

 محەمەد کەریم لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە بە وتنی ئەوەی کە سەرەنجی بێ وێنەی فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێڕاق بە بوردمانی ناوەندی چالاکی مووساد لە هەرێم و سەرەنج نەدانی ناوبراو بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هیچ جۆرە گونجاوییەکی پێکەوە نییە، وتی: وەزیری دەرەوەی عێڕاق بە گوێرەی فەرمانەکانی پارتەکەی خۆی واتا پارتی و بە دوور لە پابەندی بە سیاسەتی دەرەوەی عێڕاق ئیش دەکات و هاوکاری دووفاقەیی لە سیاسەتی دەرەوەی عێراق هەیە.

محەمەد کەریم کە نوێنەری چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە پەرلەمانی عێراقە، بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەندامانی مووساد و سیاس ئازادانە و ڕاشکاوانە لە هەولێر چالاکی دەکەن، زیادی کرد: پاگەندەی هەرێم لەسەر چالاکی نەکردنی مووساد و سیا لە ناو هەرێم درۆی تەواوە.

342/